یانەی نەسڕ بە بانگهێشتنامەی تایبەت بەشداری پاڵەوانێتییەکی گەورە دەكات

KNN : Kurdish News Network
11:50 - 25/10/2024
وەرزش
+
-

بەپێی سەرچاوە سعودییەكان یانەی نەسڕ هاوشێوەی یانەی ئینتەرمیامی بە بانگهێشتنامەی تایبەتی فیفا بەشداری لە مۆندیالی یانەكاندا دەكات.

 

وەرزش:KNNC

 

لەسعودیە و بەتایبەتی هاندەران و هەوادارانی یانەی نەسڕ كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزەكانیدا یاری دەكات، لە چاوەڕێی راگەیاندنی فەرمی بەشداریكردنی یانەكەیاندان بۆ بەشداریكردن لەپاڵەوانێتی مۆندیالی یانەكان.

سەرچاوە سعودییەكان باس لەوەدەكەن، یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بانگهێشتنامەیان رادەستی یانەی نەسڕ كردوە بۆ ئامادەبون لە مۆندیالەكەدا هاوشێوەی یانەی ئینتەرمیامی كە مێسی ئەفسانە یاری بۆ دەكات.

دوای زیادكردنی ناوی ئینتەرمیامی بۆ مۆندیالی یانەكان، فیفا رایگەیاند ژمارەی یانە بەشداربوەكان بۆ 31 یانە  بەرزبۆتەوە و تەنیا یانەیەك ماوە بۆ پاڵەوانێتیەكەی زیاد بكەن.

مۆندیالی یانەكان لە نێوان 15ی مانگی 6 بۆ 13ی مانگی 7ی ساڵی داهاتو لە یاریگا جیاجیاكانی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.

192 جار خوێندراوەتەوە