رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایدەکات، ئیسرائیل
پێش ئەوەی هێرشبکاتە سەر ئێران، سیستەمی بەرگریی لە عێراق و سوریا بە ئامانجگرتوە.
هەواڵ:KNNC
لە راپۆرتێکی رۆژنامەی
نیویۆرک تایمزدا هاتوە، فڕۆکە جەنگییە ئیسرائیلییەکان سیستمی بەرگری ئاسمانییان لە
سوریا و عێراق بۆردومانکردوە، بۆ رێگریکردن لە بەئامانجگرتنی فرۆکە ئیسرائیلییەکان
لەکاتی هێرشەکانی بۆسەر ئێران.
رۆژنامەکە لەزاری
بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردوتەوە، زیاتر لە 100 فڕۆکەی شەڕکەر لەوانە فڕۆکەی
جەنگی و فڕۆکەی بێفرۆکەوان بەشدارییان لەو هێرشانەدا کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
ئیسرائیل پێش ئەوەی هێرش بکاتەسەر سەر ئێران، سیستمی بەرگرییەکانی عێراق و سوریای
بەئامانج گرتوە، بۆئەوەی لەوکاتەی هێرشەکەی بۆسەر تاران ئەنجام دەدات، لەلایەن
هاوپەیمانەکانی ئێرانەوە هێرشی نەکرێتەسەر.
بەرپرسانی ئیسرائیل بە
رۆژنامەکەیان راگەیاندوە، دوای ئەوەی رێگەکەیان پاککردوەتەوە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان
بەرەوە ئێران رۆشتون کە هەزار میل لە ئیسرائیلەوە دور بوە، هەروەها خۆیان لە
ژێرخانی وزەی وەک شوێنەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز بەدور گرتوە.
3137 جار خوێندراوەتەوە