چوار کەشتیوانی
ئەمریکی، دۆن پێتیت، نیک هاگ، بوچ ویلمۆر و سونیتا ویلیامز لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (ISS)،
لە هەڵبژاردنە ڕاستەوخۆکانی ئەمریکادا لە بەرزی 400 کیلۆمەتر لە
ڕووی زەویەوە دەنگیان دا.
هەمەڕەنگ: KNNC
ویلیامز کە
یەکێکە لە کەشتیوانە ئەمەریکیەکان، لەبارەی دەنگدانەکەیانەوە وتویەتی "ئەوە ئەرکێکە لەسەریان وەک هاوڵاتییەک، ئێمە
بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێمان دەکرد بتوانین لە بۆشایی ئاسمانەوە دەنگ بدەین،
ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە".
چۆن توانیویانە دەنگ بدەن؟
بەگوێرەی زانیارییەکانی
سی ئێن ئێن، کەشتیوانەکان خۆیان پێش ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگیان داوە، ئەو دەنگانەی لە
وێستگەی بۆشایی ئاسمانەوە دراون لە ڕێگەی تۆڕی مانگی دەستکردی ناساوە گواستراونەتەوە.
ئەویش کاتێك کە بە سیستەمی مانگی
دەستکردی بەدواداچونی زانیاری و گواستنەوەدا تێدەپەڕێت تا دواجار دەگاتە زەوی، بە
تایبەتی لە دامەزراوەی تاقیکردنەوەی "White Sands"ی ئاژانسەکە لە لاس کروسیس لە ویلایەتی
نیو مەکسیکۆ.
بەگوێرەی ئاژانسی
ناسا، دەنگدانەکە کۆدکراوە و نهێنی بوە و تەنها لەلایەن کەشتیوانەکان خۆیانەوە دەتوانرێت بزانرێت
لە ئاسمانەوە داواکارییان هەیە
دۆن پێتیت و نیک
هیگ، کە هەردوکیان لە بۆشای ئاسمانەوە دەنگیان داوە، لە پۆستێکدا
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویانە: “گرنگ نییە دانیشتویت، وەستاویت، یان لە
ئاسمانیت، گرنگ ئەوەیە دەنگ بدەیت”
ئەو دو کەشتیوانە
لە بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان (ناسا) وێنەیەکیان بڵاوکردەوە
کە تێیدا دەردەکەون لەگەڵ هاوکارەکانیان بوچ ویلمۆر و سۆنی ویلیامز کە لەناو وێستگەی
بۆشایی ئاسماندان و قۆڵیان کردوە بە قۆڵ یەکدیدا، وەک نیشانەی پێکەوەیی و بەهێزی، ئەمە لە کاتێکدایە دوان لەوان لە گۆرەوییەکانیشیان نوسراوە “شانازی دەکەم کە ئەمەریکییم”
290 جار خوێندراوەتەوە