دیمەنى گەنجێک لەنێو چنگى ورچێکى زەبەلاحى
قاوەیی لە سویسرا تۆڕى ئینتەرنیتى لە جیهاندا هەژاندوە، وەک رۆژانى ئاسایی هاوڵاتییان چون بۆ بینینى ورچە قاوەییەکانى باخچەکە، بەڵام دیمەنى گەنجێکیان بینى
لەنێو چنگى ورچێکدا کە بەملاولادا دەیبرد و ژیانى کەوتبوە لێوارى مەرگەوە.
هەمەڕەنگ؛ KNNC
رۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى لەبارەى ئەم
روداوەوە بڵاویکردوەتەوە؛ گەنجەکە لەکاتێکدا سەردانى باخچەى ورچەکانى کردوە لە وڵاتەکە
بەربەستى نێوان سەردانیکەران و ورچەکانى تێپەڕاندوە و چوەتە ئەو شوێنەى ورچەکانى
لێیە، لەوکاتەدا یەکێک لە ورچە قاوەییەکان کە کێشى زیاتر لە 250 کیلۆگرام بوە
هێرشى بۆ بردوە و خستویەتییە نێو چنگەکانییەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە بۆئەوەى ژیانى گەنجەکە
لەدەستى ورچەکە رزگار بکەن پۆلیس هاتوەتە شوێنەکە و تەقەیان لە ورچەکە کردوە،
بەڵام گەنجەکە بە سەختى سەر و لەشى بریندار بوە و لەگەڵ ورچەکەدا هەردوکیان
براونەتە نەخۆشخانە تا چارەسەر وەربگرن.
رۆژنامە بەریتانییەکە دەڵێت: ئەو پارکە کە تایبەتە بە ورچ تێچوى دروستکردنەکەى زیاتر لە 20 ملیۆن پاوەندى تێچوە یەکێکە لە جوانترین
باچخەکانى وڵاتەکە، کۆمەڵێک یاساى تایبەتى هەیە بۆ پاراستنى ژیانى سەردانیکەران، بەڵام
ئەم گەنجە بەشێوەیەکى سەربەخۆ و بێ ئاگادارکردنەوە خۆى هەڵداوەتە شوێنى تایبەتى
ورچەکان.
لە ئیستادا ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵە لە نەخۆشخانەیە
و چارەسەر وەردەگرێت، لەگەڵ ئەوەى برینێکى زۆر و قورس بە جەستەوەیەتى، بەڵام
هیچیان مەترسییان بۆسەر ژیانى دروستنەکردوە و بەپێی وتەى نەخۆشخانەکەش ئەم گەنجە
کێشەى ژیریی هەیە.
806 جار خوێندراوەتەوە