دادگای تاڵیبان لە شاری
دێهدادی سەر بە پارێزگای بەلخ لە راگەیاندراوێکدا
دەڵێت: ئەو پیاوانەی ریشیان لە بستێک کورتترە، وەک شایەتحاڵ، مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت
و رێگەشیان پێنادرێت بچنە دادگاوە.
هەمەڕەنگ؛KNNC
سەرچاوە ناوخۆییەکان بە
رۆژنامەی ئیندپێتی فارسی_یان راگەیاندوە، لە چەند رۆژی ڕابردود سەرۆکی ئەم دادگایە
رێگەی بە چەند پیاوێک نەداوە کە ویستویانە وەک شایەتحاڵ لە دۆسیەی کەسوکار و ناسیاوەکانیاندا
ئامادەبن و فەرمانی بە کارمەندە ئەمنییەکان کردوە، هەرکەس ریشی لە بستێک
کەمتر بو نەیکەنە ژورەوە.
دادوەرەکەی تاڵیبان بۆ
ئەو مەبەستە، ئاگاداریەکی لەسەر دیواری دادگاکە لەسەر ئەم بابەتە داناوە بۆ ئەوەی
هەموان ئاگاداری ئەم فەرمانە بن.
لە ئاگاداریەکەدا هاتوە:"شایەتی
دانی ئەو شایەتحاڵانە کە دێنە دادگا، ئەگەر ریشیان تاشراو بو یاخود کورتتر بو لە
بستێک، ئەوا لەلایەن دادگا و یاسای شەریعەتەوە پەسەند نەکراوە و باتڵە، بۆیە وتیان
لێ وەرناگیرێت".
حکومەتی تاڵیبان، هێشتنەوەی
ریشی کردوە بە واجب و پێشتریش لەبەر ئەوەی ریشیان نەهێشتبوەوە، لە چەند ناوچەیەکی
وڵاتەکەدا چەند دوکاندارێکی سزادابو .
161 جار خوێندراوەتەوە