جۆ بایدن: بۆ بەدەستهێنانی وزەی خاوێن كەس ناتوانێت رامانگرێت

KNN : Kurdish News Network
04:22 - 18/11/2024
هەمەڕەنگ
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت: بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بەردەوام دەبین لە  بەرهەمهێنانی سوتەمەنی بەردین و هیچ كەسێكیش ناتوانێت رامانگرێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، لە دارستانی ئەمازۆنی بەرازیلەوە رایگەیاند: بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی وزەی پاك و ئەو شۆڕشەی لە بەدەستهێنانی وزەی پاك بەرپاكراوە، پاشەكشەی لێناكەن، تەنانەت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بەڵێنی داوە لەكاتی دەستبەكاربونیدا بەردەوام دەبێت، چونكە لەپێناو پاراستنی ژینگەیە.

 

 

وتیشی: بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا پرسێکە کە پێناسەی سەرۆکایەتییەکەی دەکات هەروەها كاردەكات بۆ دەركردنی یاسایەك كە بڕە پارەیەك لە خەرجییەكانی فیدراڵی بۆ پاراستنی ژینگە و رێگری لە  گەرمبونی جیهان بكات، تەرخانبكرێت.

 

 

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كەسانێك هەن كە هەوڵ دەدەن كە كار لەسەر دواخستنی شۆڕشی وزەی پاک دەكەن، بەڵام بەدڵنیاییەوە كەس ناتوانێت رێگری بكات یان هەوڵی وڵاتەكەی پێچەوانە بکاتەوە، چونكە ئەوە لەپێناو بەرژەوەندی سەرجەم دانیشتوانی زەوییە.

 

 

دارستانی ئەمازۆن گەورەترین دارستانە باراناوییە گەرمەکانی جیهانە کە روبەرەكەی هێندەی وڵاتی  ئوسترالیایە، بەسییەكانی زەوی ئەژمار دەكرێت، چونكە سەرچاوەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین و خاوێنكردنەوەی زەوییە لە دوەم ئۆکسیدی کاربۆن.

64 جار خوێندراوەتەوە