لە ئەپرێڵى ساڵى 2011 و 13 ساڵ پێش ئێستا، باراک ئۆباما، سەرۆکى ئەوکاتى ئەمەریکا
لەبەردەم میوانان و میدیاکاندا چەند گاڵتەیەکى بە دۆناڵد ترەمپ کرد، ئەوکات ترەمپ
بە توڕەییەوە بێدەنگى هەڵبژارد، بەڵام ئەم قسانەى ئۆباما بوە کۆنە قین و دو جار
ترەمپى ناردە کۆشکى سپى.
هەواڵ:KNNC
ئەم ئێوارە خوانەى
ئۆباما لە کۆشکى سپى رێکیخستبو پاڵنەرێکى سەرەکى بو بۆ دۆناڵد ترەمپ خۆى بۆ پۆستى
سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کاندید بکات، هەر ئەو گاڵتەیەش بو دوجار چێژى سەرکەوتنى
بەخشییە ترەمپ و بوە هۆى دۆڕاندنى حیزبى دیموکراتەکانى باراک ئۆباما.
لەوکاتەدا و لە
خوانەکەدا، ئۆباما بە گاڵتەجاڕییەکى توند روى دەمى کردوەتەوە ترەمپ کە ئەو کارە
وەک نەریتێکى لێهاتوە و سەرۆکى وڵات گاڵتە بە کەسایەتییە کاریگەرەکانى وڵاتەکە
دەکەن بەتایبەت ئەوانەى دژیانن.
رابواردنەکانى ئۆباما
کۆمەڵێک بۆچونى ترەمپى گرتوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گاڵتەى بە بەرنامەکەى ترەمپ کردوە
بەناوى (زە ئەپرینتس) کە بەرنامەیەک بو لەنێوان ساڵانى 2004 تا 2017 دۆناڵد ترەمپ
پێشکەشى دەکرد و لەڕێیەوە ترەمپ تواناکانى گەنجانى پیشان دەدات بۆ بونیان بە
بازرگان.
لەوبارەیەوە رۆجەر ستۆن، راوێژکارى سیاسی ترەمپ
وتویەتى:" ئەو خوانە خاڵێکى وەرچەرخان بو لە ژیانى ترەمپ، چونکە هەر لەو
شەوەدا بڕیاریدا خۆى بۆ پۆستى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا هەڵبژێرێت."
1977 جار خوێندراوەتەوە