نزیکەى سێ ملیار دینار لە بەڕیوەبەرایەتی سلێمانی
دیار نەماوە و بەدواداچونەکانی کەی ئێن ئێنیش ئاشکرای دەکەن فەرمانبەرێکی بەرێوەبەرایەتییەکە
دانی بەوەدا ناوە کە پارەکەی بردوە و بەڕێوەبەرایەتی سلێمانیش دەڵێت:
چاوپۆشی لە تێوەگلانی هیچ کەس ناکەن.
هەواڵ:KNNC
پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی دیارنەمانی دو ملیار و
500 ملیۆن دینار لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، کەی ئێن ئێن بەدواداچونی بۆ
پرسەکە کرد و بەپێی زانیارییەکان؛ بڕی پارەکە ساڵانە رێژەییە و 2%ی داهاتی چاودێریکردنی پڕۆژەکانی
کەرتی تایبەتە، لەپاش لێکۆڵینەوە لە چەند فەرمانبەرێکی پەیوەندیدار بە
پرسەکە، یەکێک لە فەرمانبەران دانی بەوەدا ناوە کە پارەکەی بردوە و لێکۆڵینەوەش لە
دۆسییەکە بەردەوامە.
لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەگەڵ
پشتڕاستکردنەوەی بونی دۆسییەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەوە و ڕاگرتنی فەرمانبەرێکی
پەیوەست بە پرسەکە، ڕەتی کردەوە پارەی داهاتی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتییەکە
دزرابێت، ڕاشیگەیاندوە، لەپاش لێکۆڵینەوەکان چاوپۆشی لە تێوەگلانی هیچ کەسێک ناکەن
و تاوانباران ڕوبەڕوی ڕێکاری سزایی دەکرێنەوە.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
472 جار خوێندراوەتەوە