وەزیری پلاندانانی حکومەتى هەرێمی
کوردستان، رایگەیاند: هەمو رێکارێکیان گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی سەرژمێری بە سیاسی
نەکرێت وتیشی: ئەوە سەرژمێریە کە پشکی هەرێم لە بوجەی گشتیی یەکلا دەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
دارا رەشید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
هەر سەرژمێرییەک لە دوای ساڵی 1957 ئەنجامدراوە هەژمار ناکرێت و لە هەرێمی
کوردستان و ناوچەکانی سنورى ماددەی 140 و سەرژمێری ساڵی 1957 دەبێتە
بنەمایەک بۆ سەرژمێری ساڵی 2024.
جەختیشی کردەوە لەوەی، ئەنجامی سەرژمێری لە
ناوچەکانی سنورى ماددەی 140 راناگەیەنرێت.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتی: نابێت
ئەم سەرژمێرییە ببێتە جێگرەوەى قۆناغى سەرژمێرى مادەى 140ى
دەستورى عێراق، داواشی لە دانیشتوانی ناوچەکانى سنورى مادەى 140
کرد بەر لە 20ى ئەم مانگە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانى خۆیان بۆ
ئەوەى لە سەرژمێریدا لەوناوچانە تۆمار بکرێن.
وەزیری پلاندانانی حکومەتى هەرێمی
کوردستان، سەبارەت بە گرنگی سەرژمێری وتی: ئەم پرۆسەیە پشکی هەرێمی
کوردستان لە بوجەی گشتیی عێراق یەکلایى دەکاتەوە و کاریگەریی لەسەر زیادکردنی ژمارەی
پەرلەمانتارانی کورد دەبێت لە پەرلەمانی عێراق.
47 جار خوێندراوەتەوە