کەمێک لەمەوبەر لە
گەڕەکى بەکرەجۆى شارى سلێمانى تەرمى دوو خوشک بە کوژراوى دۆزرانەوە، نزیكەی كاتژمێرێك دوای ڕوداوەكەش تەرمی تۆمەتبارەكە بە كوژراوی دۆزرایەوە.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى
سلێمانى لەبارەى روداوەکەوە بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ تەرمەکان دوو خوشکن و لە
گەڕەکى بەکرەجۆى شارى سلێمانى دۆزراونەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک
لە خوشکەکان لەدایکبوى ساڵى 2002 و ئەوى دیکەیان لەدایبکبوى ساڵى 2005ـە.
بەپێی زانیارییە
سەرەتاییەکانى کەى ئێن ئێن لە پۆلیس وەریگرتوە، گوماندەکرێت تاوانەکە لەلایەن
کەسێکى نزیکى ئەم خوشکانەوە ئەنجامدرابێت.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە پەیامنێری كەی ئێن ئێن ی ڕاگەیاند لەڕێگەی ئامێری جی پی ئێسەوە شوێنی تۆمەتبارەكەیان دۆزیوەتەوە بەڵام دوای گەیشتیان بە شوێنەكەی تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە و گومان دەكرێت كۆتای بە ژیانی خۆی هێنابێت، لێكۆڵینەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكان بەردەوامی هەیە.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
947 جار خوێندراوەتەوە