دەستەی ئاماری هەرێم بۆ هاوڵاتیان: هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری گشتی بكەن

KNN : Kurdish News Network
05:05 - 16/11/2024
کوردستان
+
-

دەستەی ئاماری هەرێم سه‌رژمێری گشتى له‌ هه‌مو عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و دواى سه‌ردانیكردنى گشت خێزانه‌كان و كارى مه‌يدانيى، سه‌رژمێرى كۆتايى دێت، داواش لە هاوڵاتیان دەكات هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری گشتی بكەن.


هەواڵ: (KNNC)


پڕكردنه‌وه‌ى تۆمارى خێزان،  بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى له‌ڕۆژانى (17، 18 و 19/11/2024) سه‌ردانى هەمو شوێنه‌كان لە ‌ شار و گوندەكان له‌ هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێم دەكەن، هه‌مو خێزانه‌كانیش تۆمارده‌كرێن، بەمه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ خێزانه‌كان و بژمێره‌كانيش له‌ كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چه‌ند زانيارييه‌كى سه‌ره‌تاييان لێ وه‌رده‌گيرێت كە بەشێكیان لە جۆرى بينا، ژماره‌ى خيزانه‌كانى نێو بينا، ناوى سيانيى ئه‌ندامانى خێزان، ناوى دايك و باوكى دايكى ئه‌ندامانى خێزان، په‌يوه‌نديى كه‌سه‌كان به‌ سه‌رۆكى خێزان، ڕه‌گه‌ز و مێژوى له‌دايكبونيانەوە هەیە.


له رۆژی (20 و 21/11/2024)ـیشەوە قه‌ده‌غه‌ى تەواوی هاتوچۆ راده‌گه‌يه‌نرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێويسته‌ هه‌مو كه‌سێك له‌ ماڵه‌وه‌ ‌بێت، بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى سه‌ردانى هه‌مو بيناكان ده‌كه‌نه‌وه‌ ودڵنيا ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نه‌كرابيت، هەر بۆیە له‌ دواى كاتژمێر (12:00)ـی شه‌وى (21/22) فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت و لە دوای ئەو كاتەوە هيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت.

رونیكردوەتەكە، ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا، دوايين گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌ندامانى خێزان لە (هه‌بونى له ‌دايكبون يان مردن) تۆمار ده‌كرێن و ئه‌و خێزانانه‌ش كه‌ پێشتر تۆمار نه‌كراون، تۆمار ده‌كرێن و زانيارييه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانيان لێ وه‌رده‌گيرێت.

 

ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە، پێويسته‌ له‌ رۆژانی (17، 18، 19، 20 و 21ـى مانگی 11/2024) كارتى نيشتيمانيى ئه‌ندامانى خێزان یان (ناسنامەی باری کەسێتی، هاوڵاتینامە، بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نیە) هەروەها  كۆبۆنى خۆراكى خێزان به‌رده‌ست بێت، چونكه‌ له‌كاتى سه‌ردانى بژمێرەكان بۆ تۆمارى زانيارييه‌كانە كە لێيان داوا ده‌كرێت، بۆیە هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپیەکەی ئەو کەسە هەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەندامانی دیكەی خێزانەكەی تۆمار بكرێت.

 

جەختیش دەكاتەوە، دوا قۆناغی سەرژمێری گشتی له رۆژی (2024/11/22) بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و جارێكی دیكە سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه،‌ كەمەبەست لێی تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامه‌ى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانكردنى گشت خێزانه‌كان كارى مه‌يدانيى سه‌رژمێرى كۆتايى دێت.

 

راشیگەیاندوە: بەپێی یاسا رێگە پێدراون نییە زانیاریەکانی سەرژمێری بدرێت بە لایەنی  حکومی یان ناحکومی، بۆیە هاوکاری هاوڵاتیان بۆ تیمەکانی سەرژمێری سودی بۆ خۆیان دەبێت بە پلەی یەکەم،  چونکە لە ئەنجام حکومەت دەتوانێت بەپشت بەستن بەداتای ورد زیاتر خزمەت بكات.

 

دەستەی ئاماری هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەبارەت بە سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەنوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ و بەفەرمانی وەزارەتی  وەزارەتی پەروەردە هەمان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ دەکرێت و هاوڵاتیان سەرژمێری دەكرێن.

149 جار خوێندراوەتەوە