قۆناغە سەرەکیەکەی سەرژمێری
گشتی دانیشتوان دەستیپێکرد هاوڵاتییان له ماڵهكانیاندا ماونەتەوە و چاوهڕوانی تیمی
سهرژمێری دهكهن بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزانەکانیان و بۆ سەرکەوتنى پرۆسەکەش 48 کاتژمێر قەدەغەى هاتوچۆیە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ قۆناغە چڕەکەی سەرژمێری
گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان دەستیپێکرد، بۆ ئەو مەبەستەش
قهدهغهی هاتوچۆ ڕاگهیهندراوه، هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان ماونەتەوە چاوەڕوانی
سەردانی تیمەکانن.
ئەمڕۆ و سبەینێ بژمێرەکان
لەگەڵ خێزانەکان دادەنشین و زانیارییەکان بە کارتی نیشتمانی بەراورد دەکەن، و
دوبارە دڵنیا دەبنەوە لەو زانیاریانەی رۆژانی 16 بۆ 19مانگ تۆماریان
کردبو.
پڕۆسەی سەرژمێری بەردەوام
دەبێت و لە ڕۆژانی دواتر قۆناغێکی دیکە لە 22ی مانگ تاوەکو 10ی مانگی کانونی یەکەم
بەڕێودەچێت و ئەویش 70 پرسیارە، کە بژمێرەکان ئاڕاستەی چەند ماڵێکی دەکەن وەک
سامپلی هەر گەڕەکێک، بەمەش رۆژی 10ی مانگی داهاتو کۆتايی
بە پڕۆسەی سەرژمێری دێت.
202 جار خوێندراوەتەوە