ئەنجومەنی قەزای کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان: ئەرکی هەمو کەرکوکییەکانە لەرۆژی سەرژمێری بگەڕێنەوە زێدی خۆیان

KNN : Kurdish News Network
09:01 - 18/11/2024
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی قەزای کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکات، لە رۆژی سەرژمێری گشتیدا کوردبونی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بسەلمێنن.

هەواڵ:KNNC

لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی قەزای کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتوە، "پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق پرۆسەیەكی گرنگ و چارەنوسسازە بۆ گەلەلەمان تایبەت بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان، هەنگاوێکە بۆ دیاریكردن و سەلماندنی كوردستانیبونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان.

ئاماژە بەوەشکردوە، ئەركە لەسەر هەموو خێزانێك و تاك بەتاكی كەركوكییەكان و خەڵكی ناوچە دابڕێندراوەكان كە ئاوارەی هەر شارێكن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئەنجومەنی کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان داواش لە هەمو کوردێک دەکات، بەشداری ئەو پرۆسەیە بکات، چونکە کوردستانیبونی کەرکوک بەندە بەشداری گەڕانەوەی کەرکوکییەکان و دانیشتوانی ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکە، ئەوەش ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە و ئایندەی گەلی کورد دیاریدەکات.

146 جار خوێندراوەتەوە