وەزارەتی پلاندانان: هاوڵاتییانی ناوچەکانی مادەی 140 ئەم فۆڕمە پڕبكەنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 23/11/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ سه‌ره‌ڕاى بونى ده‌يان ئاسته‌نگى ته‌كنيكى و كێشه‌ى مه‌يدانى، له‌ماوه‌ى ته‌نها (14) رۆژدا توانرا ئەم قۆناغی دوەمی سەرژمێری گشتی بەسەركەوتویی جێبەجێ بکرێت، داواش لە هاوڵاتیانی ناوچەکانی مادەی (140) دەکات، بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و ماندوبون و زه‌حمه‌تییە، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌شدارى له‌ قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى بکەن.


هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە كە تیایدا هاتوە؛ لەماوەی سێ رۆژی قۆناغی دوەمی سەرژمێری، زیاتر لە (100) هەزار کەس پەیوەندییان بەسەنتەری پەیوەندییەکانی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێری لە دەستەی ئاماری هەرێم کردوە و زۆربەیان کاریان بۆ کراوە، بەڵام به‌شێكى ئه‌م په‌يوه‌ندیيانه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر گوشارى زۆر له‌سه‌ر هێڵه‌كان نه‌توانرا وه‌ربگيرێن، دەشڵێت: سه‌ره‌ڕاى بونى ده‌يان ئاسته‌نگى ته‌كنيكى و كێشه‌ى مه‌يدانى، له‌ماوه‌ى ته‌نها (14) رۆژدا توانرا ئەم قۆناغە بەسەرکەوتوی جێبەجێ بکرێت.


وەزارەتی پلاندانانی هەرێم داوا لەو هاوڵاتیانی ناوچەکانی مادەی (140) دەکات، بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و ماندوبون و زه‌حمه‌تییە، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌شدارى له‌ قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى بکەن، چونكه‌ قۆناغى رابردو ته‌نها ژماره‌ى خێزان و ئه‌ندامانى نيشان ده‌دا، له‌گه‌ڵ چه‌ند زانيارييه‌كى دیکەی به‌سود به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى سودى ته‌واو وه‌ربگيرێت له‌و پرۆسه‌ گه‌وره‌يه،‌ پێويسته‌ فۆڕمى وردى سه‌رژمێرى پڕ بكرێته‌وه‌.

 

هەروەك جەخت دەكاتەوە، داوا له‌ هاوڵاتیيانى ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) ده‌كات ئاماده‌بن بۆ ئه‌و قۆناغه‌، چونكه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ئەوەی بتواننن خاڵى سه‌ره‌كیی رێكکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ جێبه‌جێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ له‌يه‌كبه‌ستنى (مقاطعة) داتاكانى سه‌رژمێرى (2024) له‌گه‌ڵ سه‌رژمێریی ساڵى (1957) و دروستكردنى تۆمارى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140، كه‌ ده‌بێته‌ بنه‌ماى جياكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ره‌سه‌ن له‌گه‌ڵ وافد (هاوردە) و خه‌ڵكى دیکە، بۆيه‌ بونى ئه‌ندامێكى خێزان له‌و ناوچانه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و فۆڕمه‌ ئێجگار گرنگه‌.

286 جار خوێندراوەتەوە