بەغداد موچەی ئەم سێ مانگەی یەکلاکردەوە... هەرێم کێشەی گەورەی بۆ دروست بوە

KNN : Kurdish News Network
12:59 - 26/11/2024
کوردستان
+
-

وەزیری دارایی عێراق بڕیاریداوە بۆ موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بۆ هەر مانگێک بڕی (760) ملیار دینار رەوانە بکات بەو مەرجەی هەرێم داهاتی ناوخۆی شەش مانگی ئەمساڵ رەوانە بکات.


هەواڵ:KNNC

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بە کەی ئێن ئێن-ی وت: بۆ موچەی مانگەکانی (10 و 11 و 12)، بەغداد بڕی دو ترلیۆن و 280  ملیار دینار رەوانە دەکات و لەبەرامبەردا داوای رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی شەش مانگی ئەمساڵ لە هەرێم دەکات.


بەو پێیە بێت هەرێم بۆ دابەشکردنی موچەی ئەم سێ مانگە بڕی دو ترلیۆن و (996) ملیار دیناری پێویستە و کورتهێنانی موچە بۆ ئەو سێ مانگە زیاتر لە (700) ملیار دینارە کە بۆ هەر مانگێک دەکاتە 236 ملیار دینار.


سەبارەت بە وادەی ناردنی پارەکەش، سەرچاوەکەی کەی ئێن ئێن وتی: لە دو رۆژی داهاتو یەکەم گوژمەی پارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم.



سلێمانی - بڕیار نامیق

2737 جار خوێندراوەتەوە