روداوێكی هاتوچۆ سێ گیان لەدەستدانی لێكەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:02 - 27/11/2024
کوردستان
+
-

لەروداوێكی هاتوچۆدا لە پشتی پڕۆژەی نیشتەجێبونی دیلان سیتی لە شاری سلێمانی، سێ كەسی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستدا كەخەڵكی رۆئاوای كوردستانن.


هەواڵ: (KNNC)


پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: لەروداوێكی هاتوچۆدا لە پشتی پڕۆژەی نیشتەجێبونی دیلان سیتی لە شاری سلێمانی، نزیك مزگه‌وتی فه‌جر ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لە دەستداو خۆیکرد بەناو مارکێتێکدا كە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا.


وتیشی: ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بون و كە ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری تیۆتا ئەڤەلۆنە.


پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە كە سەرجەمیان گەنجن و گیانیان لە دەستداوە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن، بۆ كاركردن رویان لە هەرێمی كوردستان كردوە.

352 جار خوێندراوەتەوە