کەشناسی هەرێم: ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 27/11/2024
کوردستان
فۆتۆ/ بڕیار نامیق
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتاییدێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەوردەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوری و بەرزەکان، ئەگەری بەفربارین هەیە، لە سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیاجیاکان تا کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری بارانبارینی پچڕ پچڕ هەیە.

 

 

دەشڵێت: لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بارانبارین کۆتاییدێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

 

 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ پێنجشەممە کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.

 

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

 
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران:  10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى

419 جار خوێندراوەتەوە