وەزارەتی
خوێندنی باڵا وەرگرتنی ژمارەیەكی دیكەی خوێندكارانی لە زانكۆكانی هەرێم
رادەگەیەنێت و داواش دەكات پەیوەندی بە بەش و كۆلێژەكانیانەوە بكەن.
هەواڵ:
(KNNC)
وەزارەتى
خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (65) خوێندکار دیکە کە فۆرمەکانیان
نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتایی، هەروەها (56) خوێندکار دیکە بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان
لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنێت،
کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبۆوە.
له
پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى
ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا دەرگاى سکاڵاى بۆ کردنەوە و
فۆڕمەکانیان گەیەنرایە قۆناغى کۆتایی، لەئەنجامدا (121) خوێندکاری دیکە بەشێوازى
(زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان
بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2024) گەڕایەوە.
بەمەبەستى
ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان، وەزارەتى
خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم وەرگیراوان دەکات پەیوەندى بە بەش
و کۆلێژەکانیان بکەن.
بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان لە ڕێگەى سکاڵا کلیک بکەن:
بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان ئەوانەى فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتای، کلیک بكە:
102 جار خوێندراوەتەوە