پزیشکێکى پسپۆرى زانستى خۆراک باس لە لایەنە
زانستییەکانى نەخواردنى نانى بەیانى دەکات لەدواى تەمەنى 40 ساڵییەوە و جەختیش
دەکاتەوە کە نەخواردنى ئەو ژەمە هیچ پەیوەندییەکى بە دابەزاندنى کێشەوە نییە.
تەندروستى:KNNC
د. کامەران ژاژڵەیی، پزیشکى پسپۆڕى زانستى
خۆراک دەڵێت: زۆرینەى هاوڵاتییان پرسیارى ئەوە دەکەن کە دواى 40 ساڵ نابێت ژەمى
بەیانیان بخورێت بەو پاساوەى لەو تەمەنەدا جەستە لە گەشەکردن دەوەستێت،
رونیکردوەتەوە کە گەشەى زۆرینەى مرۆڤ لە 18 ساڵى دەوەستێت و لە کوردستانیش ئەو
ژمارەیە بۆ 16 ساڵى کەم بوەتەوە و دەشڵێت: هیچ ناوەندێکى زانستى نییە بڵێت پێویستە
واز لە ژەمى بەیانیان بهێنرێت.
ئەو پزیشکە کۆمەڵێک هۆکارى دیکەى خستوەتەڕو
کە باس لە گرنگى خواردنى نانى بەیانیان دەکات:
- نەخواردنی ژەمی بەیانی بە مەبەستی دابەزاندنی کێش رەنگە لە سەرەتادا سودی هەبێت،بەڵام دوای ماوەیەک لە رێجیم هیچ کاریگەریی نییە لە پڕۆسەی دابەزاندنی کێش .
- زۆرینەی پزیشکان و توێژینەوە زانستیەکان کۆکن لە سەر ئەوەی نەخواردنی ژەمی بەیانی ئەگەری قەڵەوی و زۆری کێش
و بەرگرى ئەنسۆلین و نەخۆشیەکانی دڵ و
خوێنبەرەکان و بەرزی چەوریەکانی خوێن زیاد دەکات،ئەوانە ژەمی بەیانی دەخۆن کەمتر توشدەبن.
-بۆ ئەوانەی بە مەبەستی دابەزاندنی کێش ژەمی بەیانی ناخۆن، زۆرینەی پسپۆڕان پێیان باشە ژەمێکی تر نەخورێت بە تایبەت ژەمی ئێوارە.
- گشتاندن هەمیشە لە بواری زانستی پزیشکی دا هەڵەیە، نابێت رێنمایی خۆراک بۆ هەموان وەک یەک بێت، بۆ نمونە کرێکارێک یا جوتیارێک یان قەسابێک کە پێویستدەکات بەیانیان زو بچنەسەر کار و شەوانە زو نوستبێت چۆن بێ خواردنی ژەمی بەیانی دەتوانێت کارەکەی خۆی راپەڕێنیت، یاخود ئەوانەی نەخۆشی دێژخایەنیان هەیە پێویستە بەیانیان دەرمان دوای خواردن بخۆن.
- ژەمی بەیانی ژەمێکی سەرەکیە، بەڵام زۆر گرنگە بزانرێت چی دەخورێت و پێکهاتەکانی چییە و بڕی خۆراک چەندە؟ بۆ دابەزاندنی کێش و رێگاگرتن لە قەڵەوی بڕی ئەو
خۆراکەی دەخورێت بە درێژایی شەو و رۆژەکە دەخورێت و جەستە چەندی لێ سەرفدەکات.
-زۆر گرنگە هەمیشە بزانرێت بۆ ژەمی بەیانی ناخۆیت؟ لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە ئەگەر پەیوەندی بە شەونخونی و خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکە لە ئێوارە و درەنگانی شەو ئەو
دوو هەڵە رێک بگرێتەوە .
- لە رۆژوی زانستیدا نەخواردنی ژەمی بەیانی خاڵێکی ترە بەس بە بەردەوامی نییە، چونکە خۆی ناوی رۆژوی پچڕپچڕە .
- پێداویستی خۆراکى رۆژانەی هەر تاکێک جیاوازە لەوانی تر و کۆمەڵێک خاڵ دەبێتە هۆی بنەمای دیاریکردنی بڕی خۆراک و جۆر و پێکهاتوەکانی .
631 جار خوێندراوەتەوە