هۆکارێکى دیاریکراو هەیە کە بە ڤیتامین D دەوترێت ڤیتامینى خۆر، چونکە کاتێک پێست
دەخرێتەبەر تیشکى خۆر ڤیتامینەکە لە کۆلیسترۆڵ بەرهەم دێت، ئەویش بەهۆى ئەو تیشکە
سەرو بنەوشەییەى لە تیشکى خۆردا هەیە.
- تەندروستى:KNNC
بەپێی ئەو
زانیارییانەى لە پێگەیەکى تەندروستى بڵاوکراوەتەوە، نیوەى رۆژەکە واتا کاتژمێر
10:00ـى بەیانى تا 2:00ـى پاشنیوەڕۆ باشترین کاتە بۆ بەرهەمهێنانى ڤیتامین D چونکە لەوکاتەدا تیشکى خۆر لە لوتکەدایە و
رێگە بە جەستە دەدات بە ئاسانى بەرهەمى بهێنێت.
بۆ ماوەى چەند پێست بخرێتەبەر تیشکى خۆر؟
بۆ پارێزگاریی لە ئاستى تەندروستى خوێن لە جەستەدا، رۆژانە پێویستە
لەنێوان 10 خولەک بۆ 30 خولەک بچیتەبەر تیشکى خۆر و ئەم کارەش لە هەفتەکەدا چوار
بۆ پێنج جار دوبارە بکەیتەوە.
کاریگەریی رەنگى پێست:
ئەو کەسانەى پێستیان تۆخە بڕێکى زیاتر میلانین-یان
هەیە، ئەمەش وادەکات پێست کەمتر تیشکى سەرو بنەوشەیی هەڵبمژێت، هەربۆیە ئەو
کەسانەى پێستیان ئەسمەر و تۆخە پێویستە زیاتر لەبەر تیشکى خۆر بمێننەوە تا بڕی
پێویستى ڤیتامینەکە لە جەستەیان دروست ببێت.
کام بەشى جەستە پێویستى بە خۆرە؟
بۆئەوەى زۆرترین بڕى ڤیتامین D لە جەستە بەرهەم بێت لەڕێی تیشکى خۆرەوە،
پێویستە زۆرترین بەشى پێست و لەش بەر تیشکەکە بکەوێت، پسپۆڕان رێنمایی دەکەن لەو
کاتەدا دەچیتەبەر تیشکى خۆر پێویستە قۆڵەکان و قاچەکان و پشت و سک بەر تیشکى خۆر
بکەون.
کاریگەریی دژەخۆر:
بەهۆى ئەوەى دژەخۆرەکان ماددەى تایبەت بە پارێزگاریی لە تیشکى خۆریان
پێوەیە، وەرگرتنى ڤیتامین D لەڕێی خۆرەوە بەڕێژەى 95-98% کەم دەکەنەوە، بۆیە ئەگەر بە نیازى وەرگرتنى ڤیتامینD چویتەبەر تیشکى خۆر ئەوا پێویستە یان دژە خۆرت پێوە نەبێت یاخود زیاتر لەبەردەم
خۆرەکە بمێنیتەوە.
425 جار خوێندراوەتەوە