لەسەر پیسبونی ژینگە بەهۆی
دروستكردنی ژاوەژاوەوە، تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات و دەڵێت: زیان بەتەندروستی
مێشك و ئەندامەكانی بیستن دەگەیەنێت.
تەندروستی: (KNNC)
لەڕاگەیەندراوێكدا، رێكخراوی
تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، دروستكردنی ژاوەژاو ژینگە پیس دەكات،
بەهۆیەوە مرۆڤ توشی نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان، گەدە و ریخۆڵە، تێکچونی پەیوەندی
نێوان مێشک و ئەندامەکانی بیستن دەكات.
رونیكردوەتەوە، دروستبونی ژاوەژاو
كە لە (85) دیسیبڵ بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر و بڵاوبونەوەی بەناو هەودا، كە دەکەونە
ناو ئەو مەودایەی مرۆڤ هەست بەبیستنی دەکات زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت، بەڵام دەنگە بەرزەکان کە ئاستی بیستن تێدەپەڕێنن،
مەترسییەکەی گەورەترە كە یەكێك لە مەترسییەكانیش تێكچونی پەیوەندی نێوان مێشک و ئەندامەکانی
بیستنە.
ئەوەیخستوەتەڕو، كەسی توشبو بە تێكچونی
پەیوەندی نێوان مێشك و ئەندامەكانی بیستن، مەترسی لەدەستدانی بیستنی تەواوی هەیە
كە بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە كیشوەری ئەوروپا لە هەر حەوت کەسی
پێگەیشتو یەکێکیان توشی هەوکردنی ژاوەژاو دەبێت.
هەروەك رونیشیكردوەتەوە، بێجگە لە
کێشەکانی بیستن، پیسبونی ژینگە بەهۆی ژاوەژاوەوە کاریگەری لەسەر دڵ و خوێنبەرەکان
و کۆئەندامی هەرس دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی تێکچونی خەو، سترێس، کێشە لە کۆئەندامی دەمار و لاوازی سیستەمی بەرگری
لەش، ئەمەش ئەگەری تووشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات.
لای خۆشیەوە گۆڤاری (The Lancet) كە گرنگی بە بواری زانستی دەدات رایگەیاندوە، پیسبونی ژینگە
بەهۆی ژاوەژاوەوە، کاریگەری وێرانکەری فیزیکی لەسەر ژینگە دادەنرێت، هاوشێوەی پیسبونی
هەوا.
413 جار خوێندراوەتەوە