نوێترین توێژینەوە دەریخستوە خەوتنى کەمتر لە حەوت کاتژمێر لە شەو و
رۆژێکدا پیربون لە کەسەکەدا خێراتر دەکات و مەترسیی بۆسەر مێشک و جەستەى دروست دەکات.
تەندروستى:KNNC
بەپێى ئەو توێژینەوەیەى لە گۆڤارى (BMC) تەندروستى
بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتوە کە خەوتن بۆ کەمتر لە حەوت کاتژمێر لە شەوێکدا تەمەنکردن
بەشێوەیەکى رێک و پێک تێکدەدات و کەمى دەکاتەوە.
توێژینەوەکە
ئەوەى خستوەتەڕو کە کەمخەوى کارى مێشک و جەستە تێکدەدات و پاراستنى جەستە
تێکدەدات، هەروەک کەسەکە روبەڕوى توشبون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەکاتەوە.
توێژینەوەکە
لەسەر کەسانی پێگەیشتو ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە ئەو کەسانەى کە لەکاتى گونجاودا
دەخەون و کوالێتى خەوتنیان باش و سروشتییە، بەشێوەیەکى رێک و پێک و هاوشێوە تەمەنى
خۆیان پیر دەبن و دوچارى پیربونى پێشوەختە نابنەوە.
توێژەرانى
ئەم توێژینەوەیە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى کە کەمخەوى بۆماوەیەکى دورودرێژ کەسەکە
دوچارى بەرزبونەوەى هۆرمۆنەکانى فشار و هەوکردن دەکاتەوە، بەمەش تواناى فێربون کەم
دەبێتەوە و کەسەکە بەرە بەرە ماسولکەکانى لەدەستدەدات و بەپێی کاتیش مێتابۆلیزمى
جەستەى تێکدەچێت.
57 جار خوێندراوەتەوە