راوێژکاری کاروباری تەندروستیی سەرۆک
وەزیرانی عێراق دەڵێت: حکومەت لەهەوڵی بەنیشتمانیکردنی دەرمان و
چارەسەرە پزیشکییەکانە، لەناوەڕاستی ساڵی داهاتوشدا پاکێجێک لە
دەرمانی گرنگی خۆماڵی بەدەرمانخانەکان دەگات.
هەواڵ:KNNC
حەمودی لامی رایگەیاند، بۆجاری
یەکەم لەعیراقدا 70 جۆر دەرمانی نوێی خۆماڵی تۆمار دەکرێت و
حکومەتیش بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ پرۆژەی بەنیشتمانیکردنی دەرمان و راشیگەیاند؛ زۆربەی بەرهەمەکانی کارگەکانی دەرمانی
ناوخۆیی رەوانەی وەزارەتی تەندروستیی دەکرێن و لەناوەڕاستی ساڵی داهاتوشدا پاکێجێکی دەرمانی
گرنگى بەرهەمهاتو دەگەیەنرێتە دەرمانخانەکان.
لامی ئاماژەی بەوەکرد، لەشەش
مانگی داهاتودا 28 جۆر دەرمانی چارەسەری بەرزبونەوەی پەستانی خوێن
و 28 جۆر دەرمانی نەخۆشی شەکرە و 14 جۆر ئەنتی بایۆتیک و
چەندان جۆر دەرمانی دیکە بەرهەم دێت.
راوێژکارەکەی سودانی جەختی
لەوەشکردوەتەوە، لەچوارچێوەی پرۆژەی بەنیشتمانیکردنی دەرمان کۆمەڵێک رێکار دەگیرێنە
بەر لەوانە دابەزاندنی باجی گومرگی لەسەر ئامێر و ماددە خامەکان لە7%
بۆ 0.05% و رێگرتن لە هاوردەکردنی دەرمانی ساختە و قاچاخ.
141 جار خوێندراوەتەوە