خواردنەوە وزەبەخشەکان
لە ئێستادا بەتایبەت لەنێو ئەو کەسانەى کە رۆژانە کاتێکى زۆر بە کارکردن بەسەر
دەبەن، یاخود وەرزشێکى زۆر ئەنجام دەدەن زۆر دەخورێتەوە، بەڵام ئەم خواردنەوانە
کاریگەریی خراپ لەسەر جەستە دروست دەکەن و پێویستە بە وریاییەوە ئەم خواردنەوانە
بەکاربهێنرێن.
تەندروستى:KNNC
ئاراز قادر، خوێندکارى
ماستەر بۆ پەرستارى باس لە زیانەکانى ئەم خواردنەوانە دەکات لەسەر جەستە و دەڵێت: خواردنەوە وزە بەخشەکان رێژەیەکی زۆری کافایین و مادەی نیاسیین ناسراو بە ترشی نیکۆتینیک-یان
تێدایە کە چەندین مەترسی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
ئەو پەرستارە، زیانى خواردنەوە وزەبەخشەکانى
بەمشێوەیە دیاریکردوە:
-دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی
فشارى خوێن
-لێدانی دڵ زیاد دەکات دەبێتە هۆی دڵەکوتێ
دەبێتە هۆی توڕەبون و
هەڵچون
سیستەمی خەو تێکدەدات
و دەبێتە هۆی خەو زڕاندن
زۆر بەکارهێنانی دەبێتە
هۆی ئاڵودەبون
سەرئێشە زیاد دەکات و
دەبێتە هۆی قەلەقی و دڵەڕاوکێ
-مەترسی توشبون بە شەکرە
زیاد دەکات، بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی لە پێکهاتەکەی داهەیە و دەبێتە هۆی قەڵەوی
-زیان بەددانەکان دەگەیەنێت
دەبێتە هۆی کلۆربونی ددانەکان
-زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت
و دەبێتە هۆی شەکەت و ماندویەتی
-بەردەوام بەکارهێنانی
خواردنەوە وزەبەخشەکان دەبێتەهۆی سەرچاوەی گەورەی کێشەى تەندروستی مەترسیدار
70 جار خوێندراوەتەوە