ئەمرۆ ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی
پرسى ئەو کورتهێنانە دەکات کە بۆ سێ موچەکەى ئەمساڵ دروست دەبێت و هەڵوێستى خۆى
رادەگەیەنێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیران بە کەى ئێن
ئێن،ى راگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆبونەوەى ئاسایی خۆى ئەنجام دەدات و چەند
پرسێک تاوتوێ دەکات کە گرنگترینیان پەیوەستە بە سێ موچەى مانگەکانى (10 و 11 و 12)ـى
موچەخۆرانى هەرێم.
سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە لە
کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنەکە پرسى بڕیارەکەى وەزارەتى دارایی عێراق بۆ ناردنى 760
ملیار دینارەکە تاوتوێ دەکات و هەڵوێستى خۆى لەبارەى ناردنى داهاتى ناوخۆ و
پڕکردنەوەى کورتهێنانەکە ئاشکرا دەکات.
تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە پەیوەست دەبێت بە
ئەنجامەکانى پرۆسەى سەرژمێرى گشتى دانیشتوانى هەرێمى کوردستان کە ئەنجامە
سەرەتاییەکانى لەلایەن سەرۆک وەزیرانى عێراق وەزیرى پلاندانانى هەرێمى کوردستانەوە
راگەیەنرا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسى پێبژاردنی قیست بۆ ئەو
خانوە زیادەڕۆیەکانى سنوری شارەوانییەكان تاوتوێ دەکرێت .
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ وەزیری
دارایی عێراق بڕیاریدا بۆ موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بۆ هەر مانگێک بڕی (760)
ملیار دینار رەوانە بکات بەو مەرجەی هەرێم داهاتی ناوخۆی شەش مانگی ئەمساڵ رەوانە
بکات و بەمەش هەرێمى کوردستان هەر مانگێک بڕی 236 ملیار دینار کورتهێنانى دەبێت.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
822 جار خوێندراوەتەوە