26ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی ڕێبەری پەکەکە تێدەپەڕێت
و تا ئێستاش بۆ چارەسەری پرسی کورد لە باکوری کوردستان، هیواکان لەسەر
ئەو هەڵچنراون.
هەواڵ:KNNC
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە، دوای
ئەوەی لە 9ـی تشرینی یەکەمی 1998 بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر
سوریا، دیمەشقی بەجێهێشت و ڕوی لە یۆنان و ئیتالیا و ڕوسیا کرد، بەڵام
هیچکام لەو وڵاتانە ئامادەنەبون مافی پەنابەرێتی بدەن بۆیە بە ناچاری چوە کینا و دواجار لەوێ لە 15ـی
شوباتی 1999دەستگیر کرا و برایەوە بۆ تورکیا.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە ماوەی ئەو 26
ساڵەدا، زۆرترین گۆشەگیریی خراوەتە سەر و چەندین جار لە مافی چاوپێکەوتن
لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش کراوە، بەڵام بەردەوام پڕۆژەی چارەسەری
ئاشتییانەی پرسی کوردی پێشنیاز کردوە.
بە بڕوای چاودێرانی سیاسی دوای ئەوە ماوە
زۆرە، دەوڵەت و سەرکردە نەتەوەپەرەستەکانی تورکیا، لەوە تێگەیشتن کە بەبێ ئۆجەلان، پرسی
کورد لە باکوری کوردستان چارەسەر نابێت و لە ئێستاشدا زۆبەی لایەنە
سیاسیەکانی تورکیا و ڕای گشتی کوردستان، چاوەڕێی بانگەوازەکەی ئەون
بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی...
223 جار خوێندراوەتەوە