شاندى ئیمراڵى کە لە هەشت ئەندام پێکهاتون
گەیشتنە هەرێمى کوردستان و بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم
دەستپێبکەن.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسى هەواڵى مێزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە؛
شاندى ئیمراڵى کە پێکهاتون لە (پەروین بوڵدان، سرى سورەیا، کەسکین بایندەر، ئۆزگور
ئیرۆل، ئیبراهیم بیلمەز، بەردان ئۆزتورک، گولجان سەیگیت، مەهمەت کاماچ) گەیشتنە
هەرێمى کوردستان.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە شاندەکە لە دەروازەى
ئیبراهیم خەلیل پێشوازیان لێکراوە و دواتر بەرەو هەولێر بەڕێکەوتون و سبەینێ لە
هەولێر کۆبونەوەکانیان دەستپێدەکەن و دواتر بەرەو شارى سلێمانى بەڕێدەکەون.
ئەوەخراوەتەڕو کە شاندەکە سبەینێ لەگەڵ
سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و سەرۆکى هەرێم کۆدەبێتەوە و دواتر بەرەو شارى
سلێمانى دێن و لەگەڵ سەرۆکى یەکێتى کۆدەبنەوە.
131 جار خوێندراوەتەوە