به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ئاگاداری كۆمپانیاكات
دەكاتە كە به‌مه‌به‌ستی واژوكردنی گرێبه‌ستەكانیان، سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانەی ناویان
بۆ وه‌رزی حه‌جی (2025) به‌رامبه‌ر به (1446) كۆچی ده‌رچوه به‌زوترین كات سه‌ردانیان
بكەن و دوا كاتیش رۆژی پێنجشەممەیە، بەپێچەوانەوە كۆمپانیای یەدەگ دەخرێتە شوێنیان.
هەواڵ: (KNNC)
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان
بڵاویكردەوە؛ به‌مه‌به‌ستی واژوكردنی گرێبه‌ستەكانیان، سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانەی
ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی (2025) به‌رامبه‌ر به (1446) كۆچی ده‌رچوه به‌زوترین كات
سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بكه‌ن.
دەشڵێت: دواكات بۆ سه‌ردانكردنی كۆمپانیاكان رۆژی پێنجشه‌ممه (2025/2/20)
ده‌بێت و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوابكه‌وێت مافی به‌شداریكردنی نامێنێت و
كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە؛ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومره‌یان نه‌كردوه پێویسته بڕی پێنج
هه‌زار دولار وەك بارمتە له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.
184 جار خوێندراوەتەوە