حەمماس چوار تەرم و ئیسرائیل 456 زیندانیان ئازاد کرد

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 27/02/2025
جیهان
+
-

حەمماس تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی ڕادەستی خاچی سور کرد و ئیسرائیلیش لەبەرامبەردا 456 زیندانیی رادەستکردەوە و ژمارەیەک منداڵیشی وەک بارمتە تا ناسینەوەى تەرمەکان راگرتوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی حەمماس بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو چوار بارمتەى ئیسرائیلییە لەڕێگەى ڕادەستی خاچی سورەوە رادەستى ئیسرائیل کراوە و رەوانەى پزیشکى داد کراون بۆ ناسینەوەیان.

 

لەلایەکى دیکەوە میدیا جیهانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە 456 زیندانیی و بارمتەى فەڵەستینى لە کۆى 625 کەس لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکراون و رەوانەى غەززە کراونەتەوە، بەڵام تا دڵنیابونەوە لە ناسنامەى هەر چوار تەرمەکە، 24 منداڵیان وەک بارمتە راگرتوە و رادەستیان ناکەنەوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕو کە بەشێک لەو 456 زیندانییەى فەڵەستین بەهۆى خراپیی دۆخى تەندروستییانەوە رەوانەى نەخۆشخانە کراون و چارەسەریان بۆدەکرێت.

117 جار خوێندراوەتەوە