روسیا رەتی دەكاتەوە بەشێوەی كاتی جەنگ رابگرێت

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 06/03/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەو ئاگربەستە كاتییەی پاریس و کیێڤ پێشنیاریان کردوە بەتەواوی رەت دەكاتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند: هەر ئاگربەستێکی کاتیی کەڕێگە بەهێزەکان  بدات ریزەکانیان "رێکبخەنەوە" رەت دەكەنەوە، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەنجامی خوازراو پێچەوانە ببێتەوە، بۆیە پێویستە بگەنە رێککەوتنی تۆکمە و چارەسەری کۆتایی.


وتیشی: وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئەو جەنگەی کە سێ ساڵ لەمەوبەر سەریهەڵدا، ئاشتی بۆ ئۆکرانیا لە شەڕ بەخراپتر دەزانن.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا راشیگەیاند: دەتوانرێت قەیرانی ئۆکرانیا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا چارەسەر بکرێت، بەڵام بەئەو مەرجەی رۆژئاوا دەست لە دابینکردنی چەک بۆ کیێڤ بهێنێت.

203 جار خوێندراوەتەوە