دەمپارتی: كۆبونەوەكەمان لەگەڵ ئەردۆغان ئەرێنی بوە

KNN : Kurdish News Network
05:32 - 10/04/2025
کوردستان
+
-

دەمپارتی دەڵێت: كۆبونەوەكەیان لەگەڵ ئەردۆغان ئەرێنی بوە، بۆیە ئەمڕۆ لە دوێنێ بەهیواترن و بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازی ئاشتی و دیموکراسی بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لە کارەکانیان بەردەوامدەبن.


هەواڵ: (KNNC)


لەسەر كۆبونەوەكەیان لەگەڵ سەرۆكی توركیا، پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتوە: كۆبونەوەی نێوان شاندەكەی دەمپارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەرێنی بوە و گفتوگۆكان بەرهەمداربوە بۆ داهاتو.

 

راشیگەیاندوە: بۆ بەهێزكردنی کایەی دیموکراسی، لەگەڵ سەرۆكی توركیا هاوڕابون کە قۆناغی داهاتو بێ توندوتیژی بێت، بۆیە ئەمڕۆ لە دوێنێ بەهیواترن.

 

دەمپارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازی ئاشتی و دیموکراسی بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لە کارەکانیان بەردەوامدەبن.

150 جار خوێندراوەتەوە