لەسەر
داوی وەزیری پەروەردە و بەهۆی بایكۆت كردنی هۆڵەكانی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ بەلێبڕینی موچە كە بڕەكەی لەنێوان (80 بۆ 100) هەزار
دیناردایە سزادراون.
هەواڵ:
(KNNC)
ژمارەیەك
مامۆستای وانەبێژ لە قەزای پێنجوێن پەیوەندیان بە (KNN)ـەوە كرد كەبەهۆی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی
خوێندنەوە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان بەپێی ویستی خۆیان لەنێوان یەك بۆ حەوت رۆژ
مامۆستایانی وانەبێژیان بەلێبڕینی بەشێك
لە موچەكەیان سزا داوە.
مامۆستایەكی
وانەبێژ كە رەتی كردەوە ناسنامەكەی ئاشكرا بكرێت بە (KNN)ـی راگەیاند: مامۆستایانی وانەبێژ كە
موچەكەیان تەنها (500) هەزار دینارە، بەبڕێك پارە كە لە نێوان (80 بۆ 100) هەزار
دینارە سزادراون.
وتیشی:
ئەو مامۆستایانەی كەڕاژەكەیان هەمیشەییە بەهەمان شێوەی مامۆستایانی وانەبێژ
بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندیان كردوە، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنگاكانەوە سزا
نەدراون.
ئەو
لە كاتێكدایە كە لەدوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم، لەكۆبونەوەیەكدا
لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە داوایكردوە بەپێی
رۆژەكانی بایكۆتكردن ئەو وانەبێژانەی نەچونەتە ناو هۆڵەكانی خوێندن پارەیان
لێببڕدرێت.
422 جار خوێندراوەتەوە