وتەبێژی
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم تێچوی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە ئەمساڵدا
ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ئەنجامدانی فەریزەكە بەڤیزەی
گەشتیاری و بازرگانی رێگەپێدراو نییە.
هەواڵ:
(KNNC)
كاروان
ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بە (KNN)ـی
راگەیاند: تێچوی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە
ئەمساڵدا بەڕێگەی ئاسمانی حەوت ملیۆن دینار و بەڕێگەی وشکانیش پێنج ملیۆن و (500)
هەزار دینارە.
وتشی: بەپێی
ئەو بڕیارنەی لەلایەن سعودییەوە پێیان گەیشتوە، هەر کەسێک ناوی لەناو سیستمی حەجدا
نەبێت، وەک حاجی جێگەی بۆدابین ناکرێت، هەروەها ڤیزەی ئەنجامدانی فەریزەی حەج تەنها
بۆ ماوەی (16) رۆژە.
رونیكردوە،
ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەشێوەی (VIP)
و تایبەت لە سعودییە رێگەی پێنادرێت و رێکاری توند لەدژی ئەو كەسانەی بەنیازن
بەوجۆرە حەج بكەن دەگیرێتەبەر، هەروەك ئاشكراشیكرد، ئەنجامدانی پڕۆسەی حەج بەڤیزەی
گەشتیاری و بازرگانی رێگەپێدراو نییە.
وتەبێژی
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، حاجیانمان
ئەمساڵ کێشەی خواردنیان نابێت و خواردنی خۆماڵیان بۆ ئامادە دەکرێت و
جەختیشیكردەوە كە شێفەکانیان لەسەر خواستی حاجییانی کورد خواردنەکان ئامادە دەکەن.
138 جار خوێندراوەتەوە