لەرەتكردنەوەی دانوستان لەگەڵ
واشنتۆن، بەرپرسانی تاران رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان ئاگادار کردۆتەوە
کە دەبێتە هۆی هێرشی سەربازی و لەناوبردنی دەسەڵاتەكەیان، ئەویش وتویەتی: گفتوگۆكان
ئەرێنی بون، تاران ئامادەیە بەشێوەی راستەخۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام بدات.
هەواڵ:
(KNNC)
رۆژنامەی
نیویۆرک تایمز لە زاری گەورە بەرپرسانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، هەریەك لە مەسعود پزیشكیان،
سەرۆك كۆمار، سەرۆکەکانی دەسەڵاتی دادوەری و بەرپرسانی دیكە عەلی خامنەیی، رێبەری
باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان ئاگادار کردۆتەوە کە دانوستان نەکردن لەگەڵ ئەمەریکا
لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە، دەبێتە هۆی هێرشی سەربازی بۆ سەر وڵاتەكەیان.
ئاشكراشكردوە
كە؛ بەرپرسانی تاران هۆشدارییان بەخامنەیی داوە، وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی سەربازی
ناوچەکە روبەڕوی مەترسی جەنگێكی فراوانتر دەكاتەوە، ئەمە بێجگە لەئەوەی دەتوانێت زیانی
زیاتر بە ئابوریی وڵاتەکەی بگەیەنێت هەروەها نائارامییەکانی ناوخۆی زیاتر بكات.
رۆژنامەی
نیویۆرک تایمز راشیگەیاندوە: پەیامی ئەو بەرپرسانە ڕون و ئاشکرایە كە ئامادەن
دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بکەن، تەنانەت ئەگەر پێویست بکات بەشێوەی راستەوخۆش بێت، بەپێچەوانەشەوە
چاوەڕوانی كەوتنی تاران دەكەن.
لە كۆتایی كۆبونەوەكەدا، عەلی خامنەیی،
رێبەری شۆڕشی كۆماری ئێران بەبەرپرسانی وڵاتەكەی راگەیاندوە: ئەگەر گفتوگۆ
ناڕاستەوخۆكان ئەرێنی بەڕێوەبچن، تاران ئامادەیە بەشێوەی راستەخۆ دانوستان لەگەڵ
واشنتۆن ئەنجام بدات.
هەر
ئەمڕۆ عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەیی جەختی كردەوە كە، تاران چاوەڕوانی رێککەوتنێکی
"دادپەروەرانە"ـیە لەگەڵ ئەمەریكا، بۆیە وەزیری دەرەوەی ئێران بەدەسەڵاتی
تەواوەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە عوممانە.
867 جار خوێندراوەتەوە