بۆ
ئازادكردنی بارمتەكان و راگرتنی جەنگی غەززە، ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازی سوپای
ئیسرائیل نامەیەك ئاڕاستەی نەتانیاهۆ دەكەن و فەرماندەیەكیش دەڵێت، ئەو سەربازانە
لە ریزەكانی سوپا دوردەخرێنەوە.
هەواڵ:
(KNNC)
میدیاکانی
ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، سەربازەكانی یەکەی هەواڵگری (8200)ـی سوپای ئیسرائیل نامەیەکیان
بەهاوبەشی نوسیوە كە تیایدا داوایان و داوایان لە حکومەت و نەتانیاهۆ کردوە بارمتە
ئازاد بکات، تەنانەت ئەگەر بە وەستانی جەنگی غەززەش ئەو كارە كرابێت.
رایانگەیاندوە،
نامەکە لەلایەن سەدان ئەفسەری یەدەگ و سەربازی ئەرکی چالاک و ئەفسەری خانەنشین واژۆکراوە
و نوسەرانی نامەكە بەنیازن هاوشێوەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل پەیامەكەیان بڵاوبكەنەوە.
لەبەشێكی
نامەكەدا سەربازەكانی یەکەی هەواڵگری (8200)ـی سوپای ئیسرائیل ئاماژەیان بۆ
ئەوەكردوە، جەنگ كردن لەم کاتەدا خزمەت بە بەرژەوەندییەكان سیاسی و کەسییەکان دەکات،
نەک ئاسایشی نەتەوەیی.
پێشتریش
سوپای ئیسرائیل هۆشداریدابو، لە ریزەكانی هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی ئەو كەسانە
دەردەكەن کە نامەیەکیان دژی بەردەوامی جەنگی غەززە واژۆكردوە و كە بەهەمان شێوە
بەرپرسانیان تۆمەتبار کردبو بەوەی کە هێرشە بەردەوامەكەیانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە خزمەت
بە بەرژەوەندیی سیاسییەکان دەکات و تا ئێستا نەیتوانیوە بارمتەکان بگەڕێنێتەوە.
لەوبارەیەشەوە،
بەرپرسێکی سوپا كە میدیاكانی ئیسرائیل ناسنامەكەیان ئاشكرانەكردوە، رایگەیاند: بوار
بۆ هیچ رێکخراوێک یان تاکێک نییە لەناو سوپای وڵاتەكەیدا، بەیەدەگەکانی چالاکیشەوە،
پێگەی سەربازی خۆیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بقۆزنەوە كە لە هەمان کاتدا بەشداری لە
جەنگی غەززەدا بكەن، چونكە ئەوە دەبێت بە بەشێك لە لەدەستدانی متمانە لە نێوان فەرماندەکان
و ئەفسەر و سەربازەكادا.
ئاماژەی
بۆ ئەوەشكرد، بڕیار دراوە هەر سەربازێکی سوپا بەیەدەگەكانیشەوە، کە نامەکەی واژۆ
کردبێت لە ریزەكانی سوپا دوربخرێنەوە، بەڵام جارێ دیار نییە كە كەی دەست بە
دورخستنەوەیان دەكرێت.
763 جار خوێندراوەتەوە