ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە
سوپای ئیسرائیل بە تەواوی کۆنترۆڵی میحوەری مۆراگی کردوە کە خان یونس لە ڕەفح جیا دەکاتەوە و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا بە درێژایی 12 کیلۆمەتر کەرتی غەززە دادەبڕێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری ئیسرائیل لە پۆستێکدا لەسەر
پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردوەتەوە؛ تا حەماس زیاتر پێداگری لەسەر ڕەتکردنەوەی خۆی
بکات، چالاکییەکانی ئیسرائیل چڕتر دەبێتەوە و لە ئێستاشدا ناوچەی نێوان میحوەری فیلادلفی
و مۆراگ بەشێکە لە ناوچەی ئەمنی ئیسرائیل.
ئاماژەی
بەوەشکردوە؛ بەردەوامی حەماس بۆ شەڕکردن وخۆبەدەستەوە نەدان وادەکات، غەززە
بچووکتر و گۆشەگیرتر دەبێت، هەروەها دانیشتوانی زیاتر ناچار دەبن لەو ناوچانەی شەی
تێدایە هەڵبێن.
کاتز باسی لەوەش کردوە لە ئێستادا سەدان هەزار دانیشتوی
ناوچەکانی شوینی نیشتەجێبونیان بەجێهێشتوە و جەختی لەوە کردوەتەوە؛ 10٪ی خاکی
غەززە ئێستا بوەتە بەشێک لە ناوچە ئەمنییەکانی ئیسرائیل.
157 جار خوێندراوەتەوە