لەسەر داوایەکی
داواکاری گشتیی روسیا، بڕیاردرا بزوتنەوەی تاڵیبان لەلیستی تیرۆری
ئەو وڵاتە بسڕدرێتەوە و قەدەغەی سەری هەڵپەسێردرێت.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی ئینتەرفاکسی ڕوسی بڵاوی
کردەوە، لەلایەن روسیاوە بزوتنەوەی تاڵیبان لە لیستی تیرۆر سڕدراوەتەوە، ئەوەیش دوای
ئەوە دێت، کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئەو وڵاتەوە قەدەغەی سەر ئەو
بزوتنەوەیە هەڵپەسێردراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە لەمانگی
تەموزی رابردودا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بزوتنەوەی تاڵیبان بوەتە هاوپەیمانیی
وڵاتەکەیان لەهەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا.
لەساڵی 2003ەوە
بزوتنەوەی تاڵیبان خراوەتە نێو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی
روسیا و بەپێی یاسای ئەو وڵاتەش هەرجۆرە پەیوەندیکردنێک بەو جۆرە
رێکخراوانە دەرئەنجامەکەی سزادان بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ چەندین جار شاندەکانی تاڵیبان بەشداری زۆرێک
لەو کۆڕبەندانەی کردوە کە لەلایەن مۆسکۆوە میواندارێتی کرابوون.
60 جار خوێندراوەتەوە