نرخی زێڕ
بەرزبونەوەیەکی مێژویی تۆمارکرد، ئۆنسەیەک نزیک دەبێتەوە لە 3500 دۆلار.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بە بە ڕێژەی 1.8% بەرزبوەوە و گەیشتە
3486.39 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک و بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.
هاوکات، بەپێی داتاکانی
ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 1.9% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە
سێ هەزار و 492 دۆلار.
نرخی زێڕ لەمساڵدا زیاتر
لە 32% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە، گرژییە بازرگانییەکان بازاڕەکانی تێکداوە و
کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی کانزا زەردەکە هەبوە.
ئەم بەرزبوونەوەیە بێ
وێنەیە بەهۆی لاوازی دۆلار و دوای هێرشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆسەر جیرۆم
پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی، کە ئەوەش نیگەرانییەکانی زیاتر کرد و ترس لەوە هەبو،
لەکارەکەی دوربخرێتەوە.
483 جار خوێندراوەتەوە