سندقی دراوی
نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، لەمساڵدا ئابوری عێراق بەشێوەیەکی مەترسیدار دابەزین
تۆماربکات، ئەویش بەهۆی ئەو جەنگە بازرگانییەی ئێستا لە جیهاندا دروست بوە.
ئابوری:KNNC
بەپێی راپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، پێشبینی دەکرا گەشەی ئابوری
جیهان لەمساڵدا کە 3.6% بێت، بەڵام بەهۆی سەپاندنی
باجەکانی دۆناڵد ترەمپ پێشبینییەکان بۆ گەشەی ئابوری جیهان دابەزیوە بۆ 2.8%.
سەبارەت بە عێراق، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی
پێشبینیکردوە، گەشەی ئابوری وڵاتەکە دابەزینی بەرچاو تۆماربکات و یەکێک دەبێت لەو
وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری جەنگی ئابوری لەسەردەبێت.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، ئەمساڵ
و ساڵی داهاتو هەڵاوسانی جیهانی بەردەوام دەبێت لە دابەزین، ئەم گرژییە بازرگانیانە
کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر بازرگانی جیهانی دەبێت، پێشبینی دەکرێت گەشەی
بازرگانی جیهانی زیاتر لە نیوە دابەزێت، لە ساڵی ڕابردوو 3.8% بۆ 1.7% لەمساڵدا.
43 جار خوێندراوەتەوە