سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت: بەهۆی شەڕی بازرگانییەوە، لە ساڵی (2025)ـدا
گەشەی ئابوری جیهانی بەرێژەی (2.8%) دادەبەزێت.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە، لە بڵاوكراوەیەكدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، بەهۆی
سەپاندنی رەسمی گومرگی و باج لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لەسەر ئەو كاڵاوشمەكانەی
لەلایەن وڵاتانەوە هەناردەی ئەمەریكا دەكرێن، کاریگەری بەرچاو لەسەر خاوبونەوە و
گەشەسەندنی ئابوری جیهانی دروست دەكەن.
دامەزراوەکە کە بنکەکەی لە واشنتۆنە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئاڵۆزی و ناجێگیری
خێرای دۆخەكە، لە دوایین پێشبینییەکانیەتی، بۆیە بەپێی پێشبینییەكان پێدەچێت گەشەی
ئابوری جیهانی لە ئەمساڵدا (2.8%) داببەزێت، ئەوە لە كاتێكدایە كە بەراورد بە خەمڵاندنی
مانگی یەک (0.5%) خاڵ پێداچونەوەی بۆ کراوە.
پێشتر و لە رۆژی (2ـی نیسانی 2025) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا
رایگەیاند: باکێجێکی گەورەی باج بەسەر هەمو وڵاتان دەسەپێنێت، بەتایبەت ئەو
وڵاتانەی نا هاوسەنگی بازرگانییان هەیە واتە قەبارەی هەناردەیان بۆ ئەمەریکا زۆر
زیاترە لە قەبارەی هاوردەیان.
111 جار خوێندراوەتەوە