بارانی بەلێزمە لە ئێران بوە هۆی دروستبونی لافاو و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 80 كەس و زیانگەیاندن بە25پارێزگای ئەو وڵاتە، كۆی زیانەكانیش بە زیاتر لە 15 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردوەتەوە؛ لافاو لە 25 پارێزگای ئەو وڵاتە قوربانی و زیانی مادی زۆری لێكەوتوەتەوە كە دەگاتە زیاتر لە 15 ملیار دۆلار.
بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەیان بەوەكردوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا لافاو بوەتە هۆی گیانلەدەستانی زیاتر لە 80 كەس لە 20 پارێزگا و ژێرئاوكەوتنی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزایی ژمارەیەكی بەرچاو لە گوند و شار و شارۆچكەكانی ئەو پارێزگایانە و ئەو زیانانەش تائێستا بە 15ملیار دۆلار خەمڵێنراون كە پێدەچێت بەردەوامی بارانبارین و لافاو ئاستی زیانە مادییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بكاتەوە.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، لافاو بوەتە هۆی لەناوبردنی دەیان رێگا و هێڵی شەمەندەفەر و پردی گەورە و هاوكات هێڵەكانی كارەبا و ئاو و پەیوەندییەكانی تەلەفۆن و ئینتەرنێتی لەو ناوچانە تێكشاندوە كە چاك كردنەوەیان پێویستی بە ماوە و بودجەیەكی زۆرهەیە.
867 جار خوێندراوەتەوە