بڕیارەكە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە
حكومەتی عێراق قەرەبوی ئەو خێزانانە دەكاتەوە كەبەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەوتوەو سەرۆكی لیژنی باڵای فریاكەوتن و بەرگریی عێراقیش دوپاتی دەكاتەوە بڕیارەكە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە.
رۆژنامەی سەباح جەدیدی عێراق بڵاوی كردوەتەوە، لیژنەی باڵای بەرگریی مەدەنی ئاشكرایكرد بەگوێرەی دوا ئامارەكان چوار هەزارو حەوت سەدو پەنجاو یەك خێزان لە عێراق بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەتوەو لە ئێستاشدا مەترسیەكان كۆتاییان پێهاتوە.
محەمەد بەدر ناسر سەرۆكی لیژنی باڵای فریاكەوتن و بەرگریی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە قەرەبوی ئەو خێزانانە لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بكرێتەوە، مانگی سوری عێراقی ئاشكرایكردوە لە رابردودا هەریەك لەپارێزگاكانی بەغدا، سەلاحەدین، دیالە، واست، میسان، زیقارو بەسرە ڕوبەڕوی كارەساتی لافاو بونەتەوەو بەهۆیەوە دەیان خانو ڕوخاوەو لەڕوی مادییەوە زیان بەخاوەنەكانیان گەشتوە.
1480 جار خوێندراوەتەوە