بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە،
لە دوێنێوە 2273 کەس لە چوار پارێزگای عێراق رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی
تەندروستی بەسرە بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تۆز و خۆڵبارینەوە
تەندروستییان تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون گەیشتوەتە 749 حاڵەت.
لە زیقاریش 174 کەس
بەهۆی تەنگەنەفەسی و تێکچونی دۆخی تەندروستییانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هاوکات،
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای میسان رایگەیاند، زیاتر لە 650 حاڵەتی تەنگەنەفەسی
بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.
مازن عگێلی، بەڕێوەبەری
تەندروستی موسەننا بڵاویکردەوە، سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە
کراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و تەنها دوێنی زیاتر لە 700 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی
خۆڵبارینەوە داخڵی نەخۆشخانەکان کراون.
هاوکات، پارێزگاری
بەسرە رایگەیاند، بەهۆی ناجێگیری دۆخی کەشوهەوا ئەمڕۆ لەسەرجەم فەرمانگە و
ناوەندەکانی خوێندن کراوتەوە پشوی فەرمی.
53 جار خوێندراوەتەوە