وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودیە بۆ رێگری لە حەجی بێمۆڵەت ژمارەیەک رێنمایی ئاراستەی ئەو دامەزراوانە دەکات کە پیشوازی لە گەشتیاران و میوانانا دەکەن.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودیە سەرجەم ئەو دامەزراوانەی ئاگادارکردەوە کە لەوەرزی حەجدا پێشوازی نەکەن لەو سەردانکەرانەی "بێ مۆڵەتی حەج" یان "مۆڵەتی کارکردن" یان "ئیقامە" لە شارەکەدا دەمێننەوە.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندوە، قەدەغەکردنەکە لە 29ی ئهم مانگهوه تا کۆتایی وەرزی حەج کاری پێدەکرێت، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ڕێکارانە بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتی حاجیانە، تا بتوانن زیارەتی حەج بە ئارامی دەرونی ئهنجامبدهن.
وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودییە وتوشیەتی، جگە لەو کەسانەی بە ڤیزای حەج دەڕۆن رێگە بە هیچ کەسێکی دیکە نادرێت بچێتە ناو مەککە.
وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودیه، داوا کردوە، ئەو دامەزراوانەی پیشوازی لە میوانەکان دەکەن هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان بكهن بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی و ئاسایشی میوانانی ماڵی خودا، سەرپێچیکردنی لهو ڕێنماییانه به "تاوانبار" هەژمار دەکرێن و ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبنەوە.
80 جار خوێندراوەتەوە