میدیاكانی ئه‌مریكا: ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رز بوونه‌ته‌وه بۆ 20 كه‌س
میدیای ئه‌مریكا: پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان له‌و ژماره‌یه زیاتر بێت
زریانی به‌هێزی دۆریان, به هه‌زاران ماڵی له دوورگه‌كانی ئالباهامای ئه‌مریكا وێران كردوه‌و به سه‌دان كه‌سیش گیریان خواردوه, له‌ئێستاشدا زریانه‌كه به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌ڕوات.
ده‌زگای كه‌شناسیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند, زریانی دۆریان نزیك بوه‌ته‌وه له ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی ویلایه‌تی كارۆلاینای باشوور, هێزی زریانهكهش زیاتر بوه‌و چوه‌ته پله‌ی سێ - وه به‌خێرایی 185 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا, ژماره‌ی قوربانییانی زریانه‌كه له دوورگه‌كانی ئالباهاما به‌رز بوه‌ته‌وه بۆ 20 كه‌س و به هه‌زاران ماڵیشی وێران كردوه‌و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ژیانی ئاسایی په‌كی كه‌وتوه.
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر زیاتر بێت, چونكه تیمه فریاگوزارییه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی باراناو له دورگه‌كانی ئالباهاما, هه‌موو شوێنێك بگه‌ڕێن.
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌تی فلۆریدا كه پێشبینی ده‌كرێت زریانه‌كه پیایدا تێپه‌ڕێت, زیاتر له ملیۆنێك كه‌س گواستراونه‌ته‌وه.
937 جار خوێندراوەتەوە