به‌وێنه‌... له‌هه‌ولێر كارگه‌یه‌كی‌ دروستكردنی‌ ماست و قه‌یماغ داخرا

KNN : Kurdish News Network
11:18 - 05/09/2019
ئابوری
+
-

قائیمقامیه‌تی‌ هه‌ولێر: به‌هۆی‌ شیاونه‌بوونی‌ خواردنی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ كارگه‌كه‌ داخراوه‌

له‌ شاری‌ هه‌ولێر, كارگه‌یه‌كی‌ دروستكردنی‌ ماست و قه‌یماغ داخرا، قایمقامیه‌تی‌ هه‌ولێریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی‌ شیاو نه‌بوونی‌ خواردنی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ كارگه‌كه‌, داخراوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا, قایمقامیه‌تی‌ هه‌ولێر, بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌وانییه‌وه‌, كارگه‌یه‌كی‌ دروستكردنی‌ ماست و قه‌یماغیان له‌ شاری‌ هه‌ولێر, داخستوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردوه‌: ئه‌و كارگه‌یه‌, به‌رهه‌می ماست و قه‌یماغه‌كه‌ی‌ بۆ خواردن شیاو نه‌بوه‌و كارگه‌كه‌ پابه‌ندن نه‌بوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تی‌ ده‌رهێنانی‌ كارگه‌شی‌ نه‌بوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو, له‌سه‌ر داوای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی‌ بازرگانیی‌ هه‌ولێر, ڕێكاری‌ یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كارگه‌یه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر و خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ دادگا ده‌كرێته‌وه‌.

2109 جار خوێندراوەتەوە