سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
12:27 - 14/10/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی سێشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ موچەى وەزارەتی کاروباری شەهیدان  و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان دابەشدەکرێت.


 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە، موچەى وەزارەتی کاروباری شەهیدان  و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

9460 جار خوێندراوەتەوە