وەزارەتى دارایى و
ئابورى هەرێم لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و تاوەکو رۆژی
سێشممە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە
وەزارەتی دارایی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە (20/10/2019)موچەی هەریەک لە
وەزارەتەکانی داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، پۆلیسی بەرگری
و فریاکەوتن و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت.
بەپێی خشتەی وەزارەتی
دارایی، رۆژی دووشەممە (21/10/2019) موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار،
کارەبا، گواستنەوەی و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دیوانی چاودێری دارایی
و دەزگای مین دابەشدەکرێت.
هاوکات، رۆژی سێشەممە (22/10/2019) موچەی وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، هاوکات، موچەی هەرسێ سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی خشتەی موچە،
رۆژی چوارشەممە (23/9/2019)موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی پێنجشەممە (24/10/2019) موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.
7355 جار خوێندراوەتەوە