وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی بڵاوکردەوە.
ئەمشەو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، پێنتاگۆن، چەند ڤیدیۆیەکی ساتی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سەر بەغدادی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فرسەتی خۆبەدەستەوەدانی پێدراوە بەڵام ئەو خۆی رادەست نەکردووە.
روونیشیکردەوە، لە پرۆسەکەدا دوو کەسیان دەستگیرکردووە و پاشماوەی تەرمی بەغدادی لە دەریادا نێژراوە.
هاوکات، باسی لە رۆڵی هەواڵگری هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، هەسەدە هاوکاری هەواڵگری کردوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە، 27ی ئەم. مانگە، میدیاکانی ئەمریکا کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشیان بڵاوکردەوە و دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی بەغدادی رایگەیاند.
13452 جار خوێندراوەتەوە