خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 05/11/2019
جیهان
+
-

بەرپرسانی تورکیا بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، خوشکێکی  ئەبوبەکر بەغدادی و هاوسەر و بوکێکیان لە سوریا دەستگیرکردووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی تورکیا ڕەسمییە عەواد خوشکى بەغدادیان لە ناوچەی  ئەعزازی سوریا دەستگیرکردووە و گواستراوەتەوە بۆ تورکیا و ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو خوشکەی بەغدادی، هەریەک لە هاوسەرەکەی و ژنی کوڕێکیان دەستگیرکراون.

دەستگیرکردنی خوشکی بەغدادی لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی رژی ٢٧ مانگی رابردوو، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش، لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆ کوشتنی، خۆی تەقاندەوە.

4315 جار خوێندراوەتەوە